بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی حسێن ئەندامی هاوپەیمانی فەتحی عێڕاق لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە، وتی: ڕێککەوتنی شاراوەی پارتە کوردستانییەکان بۆ مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ناو خاکی عێڕاق، ئاشکرایە.
وتیشی: دەستێوەردانی بیانی لە کاروباری ناوخۆیی عێراق، بە بێ بانگهێشتی شاراوەی هەولێر لە ئەو وڵاتانە بۆ بوون لە خاکی عێڕاق، هەرگیز ڕوو نادات.
نوبراو هەروەها وتیشی: حکومەتی هەرێم بە خستنە ژێر پێی بڕیارەکانی حکومەتی ناوەندی، بووەتە هۆی خەسار لە خەڵکی عێراق.
Your Comment